سبه‌ی باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی دووشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵەپه‌ستۆی لاوازی ده‌ریای ناوه‌راست درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ى ئه‌م كاریگه‌رییه ئاسمانی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو به‌تایبه‌تی سنووری پارێزگای دهۆك واته ناوچه شاخاوییه‌كانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌به‌شێك له سنوووری ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا باران بارین پچڕ پچڕ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شێكی دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه ئاسمانی سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك تا راده‌یه‌ك نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه.




