٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی ڕواندز: بەشێکی زۆری پرۆژە خزمەتگوزارییەکان تەواو کراون و بەشێکی تریش لە قۆناغی جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز - KDP.info - قایمقامی قەزای ڕواندز ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا کێشە و گرفتی زۆرمان ھەبوو لە بوارەکانی ڕیگاوبان و کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا بەشێکی زۆری پرۆژەکان تەواو کراون و بەشێکی تریش لە قۆناغی جێبەجێکردندان و، دەشڵێت، بەپێی توانا داراییەکانی حکوومەت پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ دەکەین.

ئەحمەد قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "ئێستا ڕێگای بێخال نۆژەن کراوەتەوە و چەند شەقام و گەڕەکی نێو سەنتەری قەزای ڕواندز و ناحیەی وەرتێ قیڕتاو کراون و، چەند ڕێگایەکی گشتیی ناوچەکەش نۆژەن کراونەتەوە و پرۆژەیەکی گەورەی بواری ئاویش بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت."

ئەحمەد قادر ئەوەیشی ڕاگەیاند: "ماوەی چەندین ساڵ بوو گرفتی کەمئاوی لە گەڕەکەکانی قەزاکە ھەبوو، خۆشبەختانە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر گرفتەکە چارەسەر کرا و، بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار پرۆژەکە جێبەجێ کرا و، بە گوژمەی 150 ملیۆن دینار ڕێگاکان قیڕتاو کران."

ناوبراو دەشڵێت: "لە بواری کەرتی کارەبا چەندین گەڕەک پێشتر گرفتیان ھەبوو بەتایبەتی لە بگۆڕەکانی گەڕەکەکان، ئەوانەش چارەسەر کراون و لە داھاتوودا کێشەی چەند گوندێکی دیکەش چارەسەر دەکرێت."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار