سەرۆکی حکوومەت رێگەی ستراتیژیی رووڤیا گۆپال دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- رێگەی ستراتیژیی نێوان پارێزگای دهۆک و هەولێر (رووڤیا - گۆپال) کە لە 22 کیلۆمەتر رێگای سەرەکیی پێکدێت، ئەمڕۆ بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، رێوڕەسمی کردنەوەی رێگەی جووتسایدی رووڤیا - گۆپال بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری رێگەوبان و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.
درێژی رێگەکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون) لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان).




