''ڕێککەوتنی شنگال دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە''

دهۆک-KDP.info- بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەنگاوەکانی جێبەجیکردنی ڕیککەوتنی شنگال دەستیان پێ کردووە و بریارە کەسیک دیاری بکەن بۆ قایمقامی شنگال لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە ڕەزامەندیی ئیزدییەکان.
لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەبارەی شنگال کراوە، بابەتەکانیش بریتین لە ئیدارە و ئەمنیەت و خزمەتگوزاری.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیویەتی کە ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن و ڕێککەوتنەکە بەزوویی دەکەوێتە واری جێبەجێکردن و ئێستا حکوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان میکانزمێک دیاری دەکەن بۆ دانانی ئیدارەیەکی شەرعی و دواتر قۆناغەکانی دەست پێ دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ''بۆ جێبەجێکردن یەک بە یەکی خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کووبوونەوە بەردەوامە و ئێستاش لیژنەکان سەرقاڵی کارەکانیانن."
کــاروان بــاعەدری




