٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: چاكسازی ژمێریاری تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی پێشمەرگە لە پێنج بواردا چاكسازی دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج لیژنە پێك ھاتوون و بەردەوام كاری تێدا دەكەن.

لیوا قارەمان كەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەر بەردەوامە و قۆناغی باشی بڕیوە، بۆیە ئەوەی لە یاسای چاكسازیدا پەیوەندیی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەیە، كاری لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو پێنج لیژنەیەی دروست كراون، كار لە پێنج بواردا دەكەن لە بەرنامەی چاكسازیدا، كە پەیوەندییان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەیە، ئەوانیش رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و یەكەی پاسەوانی، كە ھەموو پاسەوانەكان رێك دەخرێنەوە و یەكەی ژمێریاری كە ھەموو ھێزی پێشمەرگە لە یەك یەكەی ژمێریاری مووچە وەردەگرێت و دۆسیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت لەگەڵ خانەنشینانی پێشمەرگە، كە ئەویش هەروەها پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و بەپێی یاسای چاكسازی رێك دەخرێت، بۆیە ئەوەی ژمێریاری تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت و ئەوانەی دیكەش ھەندێكی كاری باشیان بۆ كراوە و رەشنووسیشیان بۆ ئامادە كراوە، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا جێبەجێ دەكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار