پەیامی پیرۆزبایی راگەیاندنی پارتی بۆ (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك..
ئەمڕۆ (28)ساڵ بەسەر دامەزراندنی(رادیۆی دهۆك) تێپەڕدەبێ، بەو بۆنەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی (رادیۆی دهۆك) وەک کەناڵێکی راگەیاندنی حەقبێژ لەو دەڤەرە خۆشەویستەی کوردستاندا، بڕیار و دەستکەوتێکی گرنگی پارتیمانبوو و، بەردەوامبوون و پەرێزی پڕدەستکەوتی چەندین ساڵەشی لە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و گەیاندنی پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە، مایەی سوپاس و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆك دووپات دەكەینەوە و هیوادارین وەکو ھەمیشە دەنگی خواست و داواکاریەکانی ھاووڵاتیان بێت و پێشکەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٤ـی١٠ـی٢٠٢٠




