٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شەش ناحیەی ئامێدی ١١٢ پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- قایمقامی ئامێدی راگەیاند، سنووری قەزای ئامێدی بەرفراوانە و لە رووی جیۆگرافییەوە ناوچەیەكی سنوورییە، خەڵكیش بە ھۆی ئاوەداننەكردنەوەی گوندەكانیان زیاتر لە سەنتەری ناحیەكانی قەزای ئامێدی نیشتەجێ بوونە و پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە، بۆیە ئەمساڵ حكوومەتی ھەرێم ١١٢ پڕۆژە لە سنوورەكە جێبەجێ دەكات.

 

ئیسماعیل مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بۆ ھەر شەش ناحیە و سەنتەری قەزای ئامێدی، ١١٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەكرێن و بەشێك لە پڕۆژەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن و ئەوانەی ماویشن لە ئایندەدا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، كە پڕۆژەكانیش پێك ھاتوون لە ئاو، كارەبا، رێگاوبان، قوتابخانە و نەخۆشخانە".

 

مستەفا جەختیشی كردەوە: "حكوومەت بڕی ٢٨ ملیار دیناری  بۆ سنووری ئامێدی تەرخان كردوە و بە تەواوبوونی پڕۆژەكانیش ناوچەی ئامێدی دەچێتە قۆناغێكی دیكەی ئاوەدانی و سوودی بەرچاوی بۆ ھاووڵاتیانی سنوورەكە دەبێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار