٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر بۆ ماوەی حەفتەیەک هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوە دەبات و بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ھەولێریش دەڵێت، زانیاریی دروست و زانستی بە ھاووڵاتییان دەدرێت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سامان سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێر هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاندووە و مەبەست لە هەڵمەتەکەش زیاتر ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییانە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی."

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر دەشڵێت: "لە دوێنێوە  ٣٥ تیم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەولێرەوە پێک ھاتوون و لەوانەش ١٠ تیم بۆ ناو سەنتەری شارن و ٢٥ تیمیش بۆ دەرەوەی شار و قەزا و ناحیەکان، چونکە هەڵمەتەکە ھەموو سنووری پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە."

لەبارەی کاریگەریی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سامان سلێمان ڕوونی کردەوە: "هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوە دەچێت و لە ڕێگەی پێدانی ڕێنمایی و بڵاوکردنەوەی پۆستەرەوە زانیاری بە ھاووڵاتییان دەدرێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا بکەن و ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن چۆن بتوانن لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە بکەن، بێگومان هەڵمەتەکە لەسەر ڕەوشی تەندروستی کاریگەریی دەبێت و سوودی بۆ ھاووڵاتییان ھەیە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار