٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.  

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، "چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاتژمێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە".

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە. پاشان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. 

هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێکرا. 

هەواڵی پەیوەندیدار