٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ئایندەیەکی زۆر نزیک ٢٥ سەرۆکشارەوانیی نوێ لە دھۆک دەستبەکار دەبن"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info-  بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی بەرچاو سەرۆکشارەوانیی سنووری پارێزگای دھۆک دەستبەکار ببن و بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دھۆکیش دەڵێت، لە قۆناغی کۆتاییداینە و ھێندەی نەماوە بۆ دەستبەکاربوونیان.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ٤٧ شارەوانی ھەن و ھەمووشیان دەکەونە قەزا و ناحیەکانی دھۆک، ژمارەیەک لەو سەرۆکشارەوانییانە ماوەی چەند ساڵە لە پۆستەکانیان بەردەوامن لە خزمەتکردن، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە گۆڕانکاری بکرێت لە سەرۆکشارەوانییەکانی دھۆک."

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دھۆک گوتیشی: "پێشتر ژمارەیەک سەرۆکشارەوانی گۆڕدران و بڕیارە ٢٥ سەرۆکشارەوانیی دیکەش بگۆڕدرێن و خەڵکی نوێ دەکرێنە سەرۆکشارەوانی، ئەوەش لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان."

دیار بەحری ڕوونی کردەوە: "لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆکشارەوانییەکانی دھۆک دەکەوێتە واری جێبەجێ کردن و ئێستا لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دھۆک خەریکی ئامادەکردنی سەرۆکشارەوانیی نوێین، بێگومان گۆڕانکاری و پێشکەوتن بۆ ھێنانە پێشەوەی خەڵکی نوێ دەگەڕێتەوە، کە دواجار ھاووڵاتییان سوودمەندی یەکەم دەبن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار