٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی لە ھەولێر بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  گوتی، لە شاری ھەولێر پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کە خانووی شوشەییی لێ دروست دەکرێت جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە باری جێبەجێکردندایە و بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی دروست دەکرێت و یەکەم پڕۆژەیە کە لەو شێوەیە لە ھەرێمی کوردستان درست دەکرێت و ھەرچوار وەرز دەتواندرێت بەرھەمی کشتوکاڵی لێ بەرھەم بھێندرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژەیەکی مۆدێرنی کشتوکاڵی دروستکردنی خانووی شوشەیی لە شاری ھەولێر دروست دەکرێت، کە یەکەم جارە ئەو پڕۆژەیە لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و ھەمووی ئۆتۆماتیکە و ڕاستە کولفەی زۆرە، بەڵام پێشکەوتنێکی زۆر باشە لە بواری کشتوکاڵ و ئەو زەوییەیشی کە ئەو پڕۆژەیەی لەسەر دروست دەکرێت ڕووبەرەکەی زۆر گەورەیە."

حوسێن حەمە کەریم گوتیشی: "ئەوپڕۆژەیە ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە و لە عەلوەی ھەولێر دروست دەکرێت و ھەرکاتێک تەواو بوو بەرھەمی کشتوکاڵیی لێ بەرھەم دەھێندرێت ."

حەمەکەریم باسی لەوەش کرد: ''سوودی زۆری ھەیە کە ھەرچوار وەرزی ساڵ بەرھەمی دەبێت و پڕۆژەیەکی سەردەمیانەیە ھاوشێوەی وڵاتان و ڕووبەرەکەیشی زۆرە و بەرھەمێکی زۆری دەبێت و بیر لەوە کراوەتەوە بەرھەمەکەی ڕەوانەی دەرەوەش بکرێت و کەرتی تایبەتیش ئەو پڕۆژەیە دروست دەکات کە کۆمپانیایەکی ھۆڵندیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەلیکاریش زیاد بکرێت."

پڕۆژەکە لەسەر ڕوبەری ٧٠٠ ھەزار مەتری چوارگۆشە لە نزیک عەلوەی ھەولێر دروست دەکرێت کە ٧٥ خانووی شوشەیی لەخۆ دەگرێت و تێچووی ھەر خانوویەکیش ملیۆنێک و٢٠٠ھەزار یۆرۆیە کە بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی دروست کراوە و نوێترین ئامێری کشتوکاڵیی تێدا بەکار ھێندراوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار