٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٤ ئاوارەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان گەڕانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info-  قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتی، لە بەردەوامیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ڕۆژاوای کوردستان ئەمڕۆش ١٥٤ کەسی دیکە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

قایمقامی قەزای بەردەڕەش، خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە بەردەوامیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ ١٠٥ کەس لە کەمپی بەردەڕەش و ٤٩ کەسی دیکە لە کەمپی گەویلان گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ گەڕانەوەش ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە."

خەلیل مەحموود گوتیشی: "ئەوانەی دەگەڕێنەوە ھەموویان بە ئارەزووی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئێمە زۆر لە کەسیان ناکەین و بگرە ئەوەی پێویست بێت ھەموو ھاوکارییەکیان دەکەین."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردووش چەندین ئاوارەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

لە ھەرێمی کوردستان ٢٦٥ ھەزار ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە و لە کەمپەکانی ھەرێم نیشتەجێ کراون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار