٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێزدییەکان داوا دەکەن ڕۆڵیان لە ئێدارەی دھۆکدا ھەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک - KDP.info -  وەکیلی میری ئێزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان دەڵێ، لە گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی پارێزگای دهۆکدا داوامان کردووە کوردانی ئێزدی ڕۆڵی کارایان هەبێت.

جەهوەر عەلی بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پێویستە ئێزدییەکان پشکداریی کارایان لە ئیدارەی نوێی پارێزگای دهۆکدا هەبێت، چونکە پێکهاتەی دووەمی ئەم شارەن."

گوتیشی: "داوامان کردووە لە قایمقامەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکان و بەڕێوبەری ناحیەکان ڕۆڵ بە ئێمەی ئیزدی بدرێت."

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار