عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا

دهۆک-KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی 2020 ئه‌نجام دا و تێیدا دەنگدان لەسەر پارێزگاری نوێی دهۆک كرا.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی 2020 ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ى ده‌نگ د. عەلی تەتەر نێروەیی بووه پارێزگارى دهۆك.
هاوکات لە پرۆسەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆکدا، بڕیارە هەندێک بەڕێوەبه‌ری گشتی، قایقمام و بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانیش بەم نزیکانە بگۆڕدرێن.
پارێزگاری نوێی دهۆك کێیە؟
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
- 15ـی 12ـی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
- دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە.
- له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە.
- له ساڵی 1979 تاوەکو 2001 له ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه.
- له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
- له كۆنگره‌ی 13ـی ساڵی 2010ـی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
- پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی 10ـی سۆران، 8ـی زاخۆی پارتی بووه.




