سکرتێری پەرلەمان بۆ KDP: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایتیه‌كه‌ی هه‌رێم به‌رێوه‌ناچێت

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ناچێت.
مونا قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ناچێت، ئه‌مه‌ى باسیش ده‌كرێت ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كاندا وڕوژاوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌راوه‌ته‌وه هه‌ولێر بۆیه پێویسته به‌رچاو روونیه‌كى باشیان هه‌بێت چۆن و كه‌ى وه له‌سه‌ر چ بابه‌تێك گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




