٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەکیە سەید ساڵح" ھەر خێزانێکی ھەژار بڕێک پارەی بەسەر دابەشدەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرەڕای توندبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابینکردنی ھاوکاری بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بریکاری وەزارەتی کارۆباری کۆمەڵایەتیش دەڵێ، ھاوکاری مادی بەسەر ١٣٠ ھەزار خێزان دابەش دەکەین.

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٥ ملیار دیناری بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دابینکردوە و پارەکە بەسەر خێزانە ھەژارەکان و ئەوانەی پێویستیان بە ھاوکاریە دابەش دەکرێت، وەزارەتی کارۆباری کۆمەڵایەتی ئەو ١٥ ملیار دینارەی دابەشی سەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردوە و بەگشتی ١٣٠ ھەزار خێزان تێدا سوودمەند دەبن.

بریکاری وەزارەتی کارۆباری کۆمەڵایەتی دەڵێت" بەپێی سیستەمێک بۆھەر خێزانێک ١٠٠ ھەزار دینار تەرخانکراوە، بەڵام خێزان ھەیە لەوانەیە یەک کەس بێت و خێزان ھەیە لەوانەیە ژمارەی ئەندامەکانی شەش حەوت کەس پێک ھاتبێت، لەبەر ئەوەش جیاکراونەتەوە ئەوانەی یەک کەسن بێگومان وەک ئەو خێزانەی ژمارەیان زیاترە وەک یەک نابێت.

زەکیە سەید ساڵح روونی کردەوە" لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتەکەمان لەھەموو پارێزگاکانی ناوی سوودمەندبوان تۆمار دەکرێت و چەند مەرجێکیش دیاری کراون، چونکە ھاوکاریەکە دوو جۆر خەڵک دەگرێتەوە، یەکەم ئەوانەی بەھۆی کۆرۆناوە کارەکەیان لەدەستداوە و ژیانیان لەسەر رۆژانە بوە، لەگەڵ ئەوانەیشی بێسەرپەرشتن یانیش ھیچ مووچە و داھاتیان نییە.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار