٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرتیپ قادر: بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە بەر لە کۆتاییھاتنی ئەمساڵ بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر تەواو بکرێت و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ، دەیان گەڕەک سوودمەند دەبن.

سەرتیپ قادر، بەڕێوبەری پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرەڕای قەدەغەی ھاتوچۆ و ڕەوشی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر بەردەوامە و قۆناغی باشی بڕیوە و بڕیارە بەر لە ھاتنی ساڵی نوێ قۆناغی یەکەمی شەقامەکە لە ڕێگەی پیرمام بۆ بەحرکە بکرێتەوە."

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری گوتی: "دوای کۆتاییھاتنی قۆناغی یەکەم دەست بە قۆناغی دووەمی شەقامەکە دەکرێت ئەگەر ئاستەنگ نەیەتە ڕێگامان، چونکە لە قۆناغی یەکەمی ژمارەیەکی زۆر گەڕەک سوودمەند دەبن و دەبێتە شەقامێکی ستراتیژی."

سەرتیپ قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "شەقامی بازنەییی ١٥٠ مەتری بەپێی ستاندەردی جیھانی بە شێوەیەکی ئەندازەییی پێشکەوتوو دروست دەکرێت و بە تەواوبوونی ھەر بەشێکی خزمەتێکی باش پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکات."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار