٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەیان ھەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە خانوو زێدەڕۆکان تاپۆبکرێن و ئەو زەویانەش کارتن بکرێنە سەنەد لەلایەن تاپۆوە قایمقامی قەزای دەشتی ھەولێریش دەڵێ، بەھەزاران خانوو و پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن و لیژنە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە دەست پێدەکات.

ئیبراھیم شێخەڵا، قایمقامی دەشتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ھەموو خانووە زێدەڕۆکان تاپۆ دەکرێن و ئەو زەویانەش کە پێشتر کارت بوون بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار تاپۆ دەکرێن لەسەر خاوەنەکانیان، ئێمە ئامادەکاریمان بۆ پڕۆسەی تاپۆکردنی ئەو زەویانە کردووە.

قایمقامی دەشتی ھەولێر گوتی: "بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ و زەوی کارت دواکەوت، خۆ ئەگەر کۆرۆنا رێگر نەبوایە، ئەوە چەند لیژنەیەک پێکدێن بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە و بە ھەزاران پارچە زەوی کارت دەبنە کارت و دەیان ھەزار خانووی زێدەڕۆش تاپۆدەکرێن.

ئیبراھیم شێخەڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆسەی تاپۆکردن دەست پێدەکات و لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێر(بنەسڵاوە) چەندین گەڕەک و خانوو ھەن کە پێشتر بە زێدەڕۆ دروستکراون تاپۆ دەکرێن و ھەموو ئەو زەویانەی کارتیشن دەکرێنە سەنەد لە تاپۆ.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار