٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو مناڵی توشبووی کۆرۆنا لە سێبیران چاك بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر –KDP.info-  دوو مناڵی تۆشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دانیشتووی كۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە ھەولێرن چاك بوونەوە و باوكی یەكێكیان دەڵێت: "مناڵەكەم گەڕاوەتەوە ماڵی باپیری".

مێوان زرار، یەكەم توشبووی کۆرۆنا لە كۆمەڵگەی سێبیران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە پشكنینەكاندا دەركەوت ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام، پشكنین بۆ ھاسەر و دوو مناڵەكەم كرا، بەداخەوە ھاوسەرەكەم و مناڵێكم بە ناوی بنیامین، ھەڵگری ھەمان ڤایرۆس بوون، بەڵام سوپاس بۆ خۆدا و سوپاس بۆ تیمەكانی تەندروستی دوای وەرگرتنی چارەسەر، دووبارە پشکینەکان بۆ كوڕە نۆ ساڵییەكەم ئەنجام دارایەوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو و، بە سەرکەوتوویی ڤایرۆسەکەی تێپەڕاند".

مێوان زرار گوتیشی: "ئەمڕۆ مناڵەكەم نەخۆشخانەی پێشمەرگەی جێ ھێشت، كە تایبەتە بە ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕایەوە ماڵی باپیری، چونكە ھێشتا من و ھاوسەرەكەم لە نەخۆشخانەین، پێمان باش بوو تا ئێمەش چاك دەبینەوە لە ماڵی باپیری بمێنێتەوە".

راید فاروق، خەڵكی سێبیرانە و  باوكی مناڵێكی یەك ساڵانە بە ناوی ڕۆشنا، مناڵی ئەویش ھەڵگری ڤایرۆسەكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای توشبوونی مناڵەكەم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ و وەرگرتنی چارەسەر، ئەمڕۆ دووبارە پشکنینی بۆ کرا، سوپاس بۆ خوا ئەنجامی پشکینەکانی دڵخۆشکەر بوون، بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە لە نەخۆشخانە دەربچێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە.''

ئەمرۆ دووشەمە ٣٠ی٣ی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایگەیاند، منداڵێکی یەک ساڵەی تووشبووی کۆرۆنا لە ھەولێر چاک بووەتەوە، منداڵەکە یەکێک بوو لە تووشبووانی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیران.

هەکار سەلام

 

هەواڵی پەیوەندیدار