وه‌زیری ته‌ندروستی داوا له خه‌ڵك ده‌كات نه‌چنە ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی کۆرۆنا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی یه‌كترەوەیە
__2020_03_30_h15m25s42__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه له ماڵه‌وه نه‌ماونه‌ته‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هه‌بووه.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یەندراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، دەڵێت: ''داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له ماڵه‌وه بمینێنه‌وه و نه‌هێنه ده‌ره‌وه، چونكه زۆرینه‌ی زۆری ئەو حاڵه‌تانەی پۆزه‌تیف بوونه له‌ناو شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كه‌ی به‌ركه‌وتنی یه‌كتره و نه‌مانه‌وه‌یانه له ماڵه‌وه."
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت: ''تكا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تا ئێستا تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا نه‌بوون، خۆتان دوور بگرن له به‌ركه‌وتنی یه‌كتری و به‌ته‌واوه‌تی له ماڵه‌وه بمێننەوە، چونكه له‌وانه‌یه كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت و نه‌یزانیبێت، بۆیه خۆتان دوور بگرن و له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه."
بڵند ئیبراهیم




