٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارشال بیلینگسلی یاریدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.  

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەو رێکارانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر و میکانیزمەکانی هاوکاریکردنی هەرێم لە لایەن ئەمەریکاوە. 

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دا .

هەواڵی پەیوەندیدار