٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی ناوچەیەکی هەولێر لە مەشقێکی سەربازی ئاگادار دەکاتەوە.

بە گوێرەی ئاگادارییەکی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئاماژە بەوە دراوە: "ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەلسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.

ئەمەش دەقی ئاگادارییەکەیە:

ئاگادارى

ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەڵسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.

ئەو چاڵاکییانە تا (٥) کیلۆمەتریی باکووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەگرێتەوە.

بە پێویستی دەزانین هاووڵاتیانی خۆشەویستی ئەو ناوچانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو بابەتە تەنیا بۆ مەبەستی راهێنانی سەربازییە.

هەواڵی پەیوەندیدار