لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێکەتووانی لافاوی دهۆک و زاخۆ تەرخان دەکرێت

ههولێر-KDP.info- بە راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی 2020/3/20 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد بۆ بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی رێنمایی و ریکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات.
هەروەها بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەک یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت.




