٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆک سێ حەوزی ڕشاندنی ئۆتۆمبیل دانران

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاریزگای دهۆک سێ حەوزی ڕشاندنی ئۆتۆمبێل دانران.

دیار بەحری ڕەسووڵ، لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەڕێوبەرایەتییەکەیان لە سێ زاڵگەی سەر بە پارێزگای دهۆک سێ حەوزیان داناوە بۆ ئەوەی هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و بازرگانی بێتە ناو پارێزگای دهۆک بڕەشێنرێت."

ناوبراو گوتیشی: "ئەو سێ حەوزە لە دەروازەکانی هاتن بۆ پارێزگای دهۆکن، کە لە قەندیل و کەڵەک و فەیدیێنە."

کـــاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار