پسپۆڕێكی ڕاگه‌یاندن: پێویسته ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی ڕاگه‌یاندن له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری دابمەزرێت
__2020_03_12_h17m48s55__HK.jpg)
سلێمانی-KDP.info - لە هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه چه‌ندین هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نوسیی ناته‌ندروست له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان بڵاو دەکرێتەوە. پسپۆڕێكی ڕاگه‌یاندن پێی وایه، پێویسته ژوورێكی عه‌مه‌لیات دابمەزرێت و یه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵ و زانیاری به ڕاگه‌یاندنه‌كان بدات، تاوه‌كو به ته‌ندروستی زانیاری بگاته خوێنه‌ران و گوێ‌گران و بینه‌ران.
دكتۆره نه‌زاكه‌ت حوسێن، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕاگه‌یاندن له هه‌موو ئه‌و دۆخانه‌ی له وڵات دێته پێشه‌وه ئه‌رك و ڕۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چونكه ڕاگه‌یاندن ده‌بێ دوو ئه‌رك جێبه‌جێ بكات، یه‌كه‌م هه‌واڵ و زانیاری بۆ وه‌رگره‌كان بگوێزێته‌وه، هۆشیاریان بكاته‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه و، ئه‌ركی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به‌رپرسیاره‌تیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و سایكۆلۆژیی و په‌روه‌رده‌ییی هاووڵاتیان بگرێته ئه‌ستۆ. ڕاسته ئێستا كوردستان و جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە له دۆخێكی ناسروشتی و هه‌ستیارداین، ده‌بێت ڕاگه‌یاندن به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكات".
دكتۆره نه‌زاكه‌ت حوسێن ده‌شڵێ: "ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه نه‌كات ئه‌وه پاش تێپه‌ڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆناش كات پێویسته تاوه‌كو وه‌رگر سایكۆلۆژیای دێته‌وه سه‌رخۆی و جێگیر ده‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه له زۆربەی ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه کە ئێمه ڕاگه‌یاندنێكی نیشتمانیمان نییه، له پاڵیشدا سۆشیال‌میدیا هاتووه به‌رهه‌می ده‌ستی هه‌موو تاكێكه و هه‌موو كه‌س له لای خۆیه‌وه زانیاری و هه‌واڵ بڵاو ده‌كاته‌وه، زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیش هۆشیار نین له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌ی ئێستادا، زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرت و زانیاریانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه كاریگه‌ریی خه‌راپیان بۆ سه‌ر وه‌رگر هه‌یه".
"ده‌بێ له كاتی بارودۆخی ناجێگیردا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ڕێنماییی تایبه‌تیان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌بێت و ده‌بێ له‌بناخه‌وه ڕاگه‌یاندن له كوردستان ڕێك بخه‌ن و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییان بۆ دیاری بكرێت، وڵاتی وایه هه‌میشه له‌به‌رده‌م سەرهەڵدانی قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیدایه، زۆربه‌ی كات ئێمه ڕاگه‌یاندنه‌كانمان له ڕووداوێكی شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێ ده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ ڕاوێژكاری یاسایی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان هه‌بێت." نه‌زاكه‌ت حوسێن وای گوت.
گوتیشی: "كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە كارێكی زۆر باشه بۆ ئێستا، پێشنیارێكیشمان كرد ژوورێكی عه‌مه‌لیاتمان هه‌بێت، چۆن له‌كاتی شه‌ڕدا ژووری عه‌مه‌لیات هه‌یه، ئه‌وه مه‌ركه‌زێكی یه‌كگرتوو له‌م دۆخەدا هەبێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ته‌ندروستییەوە، تاوه‌كو هه‌واڵ و زانیارییه‌كان به ته‌ندروستی و دوور له چه‌واشەکاری بگاته هاووڵاتیان".
عه‌زیز ڕه‌سوو




