بازیانی: یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد وای كرد شیعه‌كان هه‌ڵه‌ی ڕابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه

به‌غدا -KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ، یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد وای كرد كه شیعه‌كانیش هه‌ست به‌وه بكه‌ن به‌بێ كورد ناتوانن حكوومه‌ت پێک بێنن، بۆیه ئه‌و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی كورد وای كرد كه شیعه‌كان هه‌ڵه‌ی ڕابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه و ئه‌م جاره سه‌رۆكوه‌زیرانێك دیاری بكرێت، هه‌موو پێكهاته‌كان پێی ڕازی بن .
سیاسه‌تمداری كورد، د. محه‌مه‌د بازیانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد زۆر گرنگه و پێویسته ئه‌و یه‌كهه‌ڵوێستییه ته‌نها بۆ قۆناغێك نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان و هه‌ركه‌سێك كاندید بكرێت دۆسیه‌ی كورد یه‌كێك له هه‌ره دۆسیه گه‌وره‌كان ده‌بێت و پێویسته له‌به‌رچاوی بگرێت و یه‌كهه‌ڵوێستیی كوردیش ئه‌نجامه‌كه‌ی دیار بوو، نه‌ك به قسه‌ی ئێمه، به‌ڵكو به قسه‌ی شیعه‌كانیش كه ڕۆڵی كورد له پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر كورد و سوننه له عێراق ڕایان له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بێت حكوومه‌ته‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، له‌ناو په‌رله‌مانیش ده‌نگ ناهێنێت و متمانه‌ی پێ نادرێت."
د. محه‌مه‌د بازیانی گوتیشی: "شیعه‌كان ئه‌م جاره ده‌رسێكیان له ڕابردوو وه‌رگرتووه كه ده‌زانن به‌بێ كورد ناتوانن حكوومه‌ت پێک بێنن، چونكه ده‌ستووری عێراق له‌سه‌ر سێ پێكهاته دامەزراوە، ئه‌وانیش كورد و سوننه و شیعەیە و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پشتگوێ بخرێت، حكوومه‌ته‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت."
بازیانی باسی له‌وه‌ش كرد: "خۆپێشانده‌رانیش هه‌مان داوایان هه‌یه كه پێویسته كه‌سێك دیاری بكرێت بۆ سه‌رۆكوه‌زیران كه هه‌موو پێكهاته‌كان پێی ڕازی بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی حیزبیش بێت، چونكه ناكرێت بە تاكڕه‌وانه و تاكلایه‌نه حكوومه‌ت پێک بهێنرێت و پێویسته حكوومه‌ت له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت، نه‌ك لە خزمه‌تی حیزبه‌كاندا."
بڵند ئیبراهیم




