٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاهینەبی: بارزانی نەمر خۆنەچەماندن و بەهیوابوونی پیشانی گەلی کورد دا

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا - KDP.info -  پسپۆڕیکی سیاسەتی نێودەوڵەتی لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر سەیری مێژوو و پێشخستن و چەمکی سیاسەتی کورد لە چەرخی ٢٠ و ٢١ ــدا بکرێت، دەبێ وانە لە بارزانی نەمر وەربگیرێت.

سولەیمان شاهینەبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەبێ نەوەی داهاتوو لەسەر ڕێ و ڕیبازی بارزانی نەمر فێری بوێری بەرامبەر بە دوژمن بن، ئەگەر سەیری مێژوو بکەین، لە کاتی بێهیواییدا بارزانی نەمر هیوای بۆ کورد بەدی هێناوە و خەڵکی لە بێهیوایییەوە بەهیوا کردووە و فێری خۆنەچەماندنی کردوون."

ناوبراو گوتی: ''کەس کوردی نەدەناسی و هیچ هێزیکیش لە پشتی کورد نەبوو، بارزانی نەمر پشت بە گەلەکەی خۆی، توانی ڕووبەڕووی گەورترین دیکتاتۆر ببێتەوە، هەر بە ئەمەش توانی کورد بە دنیا بناسێنێت.''

شاهینەبی گوتیشی: ''بارزانی مڵکی لایەنێک نییە، بەڵکو مڵکی هەموو کوردە، چونکە هەمیشە شۆڕش و خەباتی لەپێناو کوردایەتیدا کردووە."

کـــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار