٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان، تاجەگوڵینەی وەفایان لە بەردەم وێنەی مستەفا بارزانی دانا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆ 1/3/2020، بەئامادەبوونی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و مونا نەبی قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان و سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان، لە تەلاری پەرلەمان مەراسیمێكی شایستە بۆ یادی 41 ساڵەی كۆچی دوایی سەركردەی مەزنی كورد مەلا مستەفای بارزانی بەڕێوە چوو.

لە مەڕاسیمەكەدا كە سەرۆكی دیوان و جێگری سەرۆكی دیوان و راوێژكاران و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی بەشە جیاجیاكانی پەرلەمان ئامادەی بوون، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان و ئامادەبووانی مەڕاسیمەكە تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لە بەردەم وێنەی مەلا مستەفای بارزانی دانا، وەك رێزلێنانێك لە خەبات و مێژووی پڕ سەرەوەریی ئەو سەركردە مەزنە.

هەواڵی پەیوەندیدار