٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەردانی ئوردن دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێکهاتووە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار