٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور و کار و چالاکییەکانى ڕابردووى هێزی زه‌یتوون و ڕێكخراوی كۆیكاى له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا لە هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و هەموو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.

له‌ کۆبوونەوەیەکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/7/2019 له‌ هه‌ولێر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز جانگ كیۆنگ وۆك باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور له‌ عێراق كرد و هیوا سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هەروەها به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی كۆریای باشوور و پازده‌ ساڵه‌ی هاتنی تیپی زه‌یتوونەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی كۆریاى باشوور كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز کونسولى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، هەردوولا خواستى خۆیان بۆ برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى نێوانیان نیشان دا و قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی ساڵانی ڕابردووى هەرێمى کوردستان، شه‌ڕی داعش، دۆخى ئاواره‌ و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار