عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاریكرا

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به ده‌ستنیشانكردنی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك به سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی.
ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سه‌ره‌تای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 20/4/2020 ئەنجامدەدرێت. لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.




