٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیستەمی خاوێنكردنەوەی ئاو دەگۆڕدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان سیستەمێكی سەردەمیانەی خاوێنكردنەوەی ئاوی ماڵان پەیڕەو دەكات، بە گوێرەی ئەو سیستەمەش چیتر هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوردەی  كەرستەی خاوێنكردنەوەی ئاو نابێت، كە تێچوویەكی زۆری خستبووە سەر حكوومەتی هەرێم.

ئەندازیار مەسعوود كاڕەش، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سیستەمی خاوێنكردنەوەی ئاوی خاوێنی ماڵان لە كلۆرەوە دەگۆڕین بۆ خوێ، كە شێوازێكی سەردەمیانەیە و سەلامەتیی زیاتریشی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبێت".

كاڕەش ڕاشیگەیاند: "تێچووی خاوێنكردنەوەی ئاوەكەش بەم شێوەیە بە رێژەیی 50% كەم دەبێتەوە بەراورد بە سیستەمە كۆنەكە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "چیتر پێویستیمان بە هاوردەكردنی كلۆر نابێت، بەڵكوو خوێیەكە لە ناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت و ئەو ئامێرانەش كە خوێیەكە ئامادە دەكەن، بە هەمان شێوە لە بەردەستماندایە، هەروەها وەك سەرەتا پڕۆژەكە لە زاخۆ جێبەجێ دەكەین و دواتر لە سەرجەم پڕۆژەكانی دیكە دەیخەینە واری جێبەجێكردنەوە".

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار