قوربانی: یه‌كلیستی بۆ كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگه

كه‌ركووك--KDP.info حزبەکانی كوردستان ڕێك که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی 4ی ساڵی دابێ به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌وبارەیەوه، عارف قوربانی، چاودێری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری یه‌كلیستیی حزبه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه هه‌ڵبژاردن باشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه حزبەکانی كورد هاوهه‌ڵوێست ده‌بن له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر حزبه‌كان هاوهه‌ڵوێست نه‌بوون له به‌رانبه‌ر كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا و به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان لیسته بچووكه‌كان زیانمه‌ند ده‌بوون و كاتێك كورد به یه‌ك لیست به‌شداری ده‌كات، ده‌نگی به‌هه‌ده‌ر ناچێت."
عارف قوربانی ده‌ڵێ: "یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له كه‌ركووك 100هه‌زار هاووڵاتیی كورد، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ژین، بێبه‌ش ببن له ده‌نگدان و دۆسیه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن درێژه‌ی هه‌یه و دۆسیه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، کە به‌غدا به‌چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بۆیه یه‌كلیستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فشار له به‌غدا بكه‌ن، یان بۆ گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، یان بۆ ڕێگری له هه‌ڵبژاردن له‌م دۆخه‌ی كه‌ركووكی تێدایه".
"ده‌بێ حزبه‌كان به یه‌كه‌وه ڕێگه نه‌دەن له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردن بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی، یه‌كه‌م، دۆخی كه‌ركووك ئاسایی ده‌كرێته‌وه و هێزه سه‌ربازییه‌كان دەڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی شار و دۆسیه‌ی ئه‌منیی شار دەدرێته‌وه به ده‌ست ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه، دووەمیش یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه و ده‌نگده‌ری كورد بێبه‌ش نه‌كرێت له ده‌نگدان." عارف قوربانی وای گوت.
قوربانی زیاتر ده‌ڵێ: "له‌ژێر هێژمۆنیی حه‌شدی شه‌عبی و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربازیدا کە به ئه‌قڵیه‌تێكی فاشیستی و شۆڤێنی كار بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی ده‌كات، ناتوانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ی، چۆن 14 ساڵه عه‌ره‌ب و توركمان ڕازی نه‌بوون پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وه له‌م قۆناخه‌شدا كورد ته‌ئكید بكاته‌وه تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه نه‌كرێت، كورد هاوده‌نگ بێت ده‌توانێت ڕێگه له هه‌ڵبژاردن بگرێت".
عه‌زیز هه‌ورامی




