٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كشتوكاڵ: دابەشكردنی زەوی كشتوكاڵی دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی كشتوكاڵ پڕۆژەی پێدانی زەوی بە دەرچووانی كشتوكاڵ دەخاتە واری جێبەجێكردنەوە و گوتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێ، لیژنەیەك سەرقاڵی ئامادەكاری و دەركردنی رێنماییە.

حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەی دابەشكردنی زەوی بەسەر دەرچووانی كشتوكاڵدا دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە و لە ئێستادا لیژنەیەكی باڵا لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە پێك ھاتووە بە مەبەستی دانانی ئالیەتی دابەشكردنی زەویی چاندن بەسەر ئەو دەرچووانەدا و دوای دەركردنی رێنمایی و بڵاوكردنەوەی مەرجەكان، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: "بڕیارەكه‌ ھەموو دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگە كشتوكاڵییەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەرفەتێكە بۆ ئەوەی دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ دەست بە كار بكەن و پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان ھەبێت لە پسپۆڕیی خۆیاندا".

حوسێن حەمە كەریم روونیشی كردەوە: "بەپێی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ، جگە لە رەخساندنی دەرفەتی كار و پێدانی زەوی بە دەرچووانی كشتوكاڵ، ھاوكات كەرتی كشتوكاڵ بەرەو زانستیبوون دەچێت، چونكە ئەو دەرچووانە بە شێوەی زانستی كار لە پڕۆژەكانیاندا دەكەن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار