٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران: سبەینێ لەسەر دیاریكردنی كاندیدی هاوپەیمانیی كۆدەبینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێ، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە كوردستانییەكاندا، لەسەر بنەما سەرەكییەكانی هاوپەیمانی كوردستانی رێككەوتوون و سبەینێ و هەفتەی دابێتیش كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدەن.

خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە كوردستانییەكاندا، لەسەر بنەما سەرەكییەكانی هاوپەیمانی كوردستانی رێككەوتوون و سبەینێ و هەفتەی دابێتیش كۆدەبنەوە و كۆبوونەوەكانیشیان بەردەوام دەبن.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیشی كردەوە، كە كۆبووەنەوەی سبەینێی لایەنەكان لە سلێمانی و بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك لیست و رێپێدراوی لیست و درووشم و لۆگۆی لیستەكەیە، هاوكات هەفتەی دابێتیش كۆبوونەوەیان لەسەر نووسینەوەی بەرنامەی سیاسیی لیستەكە دەبێت.

رەتیشی كردەوە، كە تا ئێستا بە فەرمی هیچ كەسێك لە لایەن حزبەكانەوە وەك كاندید دیاری كرابێت.

 

خێڵان بەختیار   

هەواڵی پەیوەندیدار