سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٩/٢٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.
باڵیۆزی یۆنان باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات.




