٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆسکی: لە ماوەیەکی کەمدا ٧٠ باڵیۆزی عێراق دەستنیشان دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیستی باڵیۆزەکان گەیشتووەتە لیژنەی پەرلەمانی کوردستان و لە ماوەیەکی کەمدا ناوەکان دەستنیشان دەکرێن.

 

بەیار تاهیر دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەموو ڕێکارەکان تەواو بوون بۆ دانانی ٧٠ باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتە جیهانییەکان و لە مانگی ١٠دا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و دەستنیشان دەکرێن.

 

گوتیشی: "میکانیزمی دانانی باڵیۆزەکان بەپێی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانە. پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی 25 کورسییە و بەپێی تەوافوق ئەو پشکانە لە نێوان لایەنەکانی کورددا دابەش دەکرێن و پێشبینی دەکرێت پارتی ٢ بۆ ٣ باڵیۆزی بەر بکەوێت."

 

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار