٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین.. كەسوكاری شەهیدان سكاڵایان لەسەر هێزە عێراقییەكان تۆمار كرد

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی لە خانەقین گوتی، دوای ئەوەی هێزە عێراقییەكان بەئەنقەست تەقەیان لە سێ هاووڵاتی كرد و شەهید بوون، كەسوكاری شەهیدان سكاڵایان تۆمار كردووە، چونكە دەركەوت ئەوەی بە ناوی داعشەوە دەكرێت، ئەوانن بۆ ئەوەی كورد ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن و تاوەكو ئێستاش 35 گوندی كوردنشین چۆڵ كراون.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ هێزە عێراقییەكان لە گوندی مێخاس بەئەنقەست تەقەیان لە سێ هاووڵاتیی كاكەیی كرد و شەهید بوون، كەسوكارەكانیان لای پۆلیس سكاڵایان لەسەر ئەو هێزە تۆمار كردووە و داوای بەسزاگەیاندنیان دەكەن.

شێخ مستەفا گوتیشی، دەركەوت كە ئەوانەی بە ناوی داعشەوە تەعەدایان لە كورد دەكرد، هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بوون، بۆ ئەوەی كورد دەربكەن و ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن، هەر بۆیەش بە هۆی ئەو تەعەداكردنەوە تا ئێستا 35 گوندی كوردنشین چۆڵ كراون.

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار