مه‌هدی موباره‌ك: نیوه‌ی زه‌ویی كشتوكاڵیی كه‌ركووك كێشه‌ی له‌سه‌ره و چاره نه‌كراوه

کەرکووک-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی کەرکووک گوتی، نیوه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی کەرکووک كێشه‌یان له‌سه‌ره و چاره نه‌كراوه و جارێكی دیكه‌ش عه‌ره‌بی هاورده له ناوچه‌ی پردێ و داقووق و سه‌رگەڕان چوونه‌ته سه‌ر زەوی كورده‌كان و ده‌یانه‌وێت زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
مه‌هدی موباره‌ك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی کەرکووک به‌رده‌وامه و نیوه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كێشه‌یان له‌سه‌ره و هێشتا چاره نه‌كراوه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین لیژنەی له به‌غداوه بۆ دروست كراوە، به‌ڵام لیژنه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان لێ نەکەوتووەتەوە و كێشه‌كان وه‌كو خۆیان ماون."
مه‌هدی موباره‌ك گوتیشی: "عه‌ره‌بی هاورده به‌رده‌وام ده‌چنه سه‌ر گونده كورده‌كان و ده‌یانه‌وێت به‌زۆر زه‌ویی كورد داگیر بكه‌ن و جارێكی دیكه له ناوچه‌ی ساڵه‌یی له سنووری پردێ و سه‌رگه‌ڕان و داقووق چوونه‌ته سه‌ر كورده‌كان و ویستوویانه ته‌عەدایان لێ بكه‌ن."
دەر‌باره‌ی ته‌عریب له‌ناو کەرکووکدا، موباره‌ك گوتی: "هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ ناو کەرکووک به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامە و تاوه‌كو ئێستا 60هه‌زار كه‌س هاورده كراون و به‌رده‌وامیشه و حكوومه‌تی عێراقیش هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌كات و پسووله‌ی خۆراكیان بۆ ده‌گوازنه‌وە."
موباره‌ك گوتیشی: "جگه له‌وه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان فشاری زۆر دەخەنە سەر كورد، بۆیه ئێستا كورده‌كان ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی خانووه‌كانیان به عه‌ره‌به‌كان و ده‌یانه‌وێت کەرکووک جێ بێڵن، ئه‌مه‌ش كارێكی مه‌ترسیدارە."
بڵندئیبراهیم




