زیاتر له 200هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان تاپۆ ده‌كرێن

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، چاوەڕێ ده‌كرێت مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان په‌سه‌ند بكرێت و به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه‌ش زیاتر له200هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌كرێن .
شوان كه‌ریم، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پڕۆژه‌یاسای تاپۆكردنی خانووه زیادەڕۆكانمان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ربڕن و ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر نرخی تاپۆكردن هه‌یه و ئه‌وانیش ڕای خۆیان له‌سه‌ر داوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه. له‌م حه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئێمه‌ی ڕه‌وانه ده‌كه‌نەوە و، دوای گه‌یشتنیشی، ئێمه ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده ده‌كه‌ین و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارەوە و په‌سه‌ند بكرێت."
شوان كه‌ریم گوتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت زیاتر له200هه‌زار خانووی زیادەڕۆ لێی سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره و خه‌ڵكێكی زۆر لێی سوودمه‌ند ده‌بن."
له ماوه‌ی ڕابردوودا فراكسیۆنی زه‌رد لە په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كیان بۆ تاپۆكردنی خانووه زیادەڕۆكان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه و ته‌نیا ماوه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام لیژنه‌ی شاره‌وانی تێبینیی له‌سه‌ر نرخی تاپۆكردنی خانووه‌كان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به جۆرێك بێت كه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
بڵند ئیبراهیم




