بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە عەلی عەبدوڵڵا مەحموود دەکات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز عەلی عەبدوڵڵا مەحموود
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ئەیلوولی مەزن و كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی دەڤەری گەرمیان و گوندی(بەرلووت)(عەبدوڵڵا مەحمود مەجید)ـی باوكت، مان پێگەیشت.
هاوخەمی بۆ ئێوە و خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خزمانی گوندی(بەرلووت) و دۆستانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انالله و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی




