٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەركی: چوار كەیسی گەندەڵی گەیشتوونەتە په‌رله‌مان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، چوار كەیسی گەندەڵی گەیشتوونەتە بەردەستی لیژنەی دەستپاكی و دەشڵێ: "لە ئێستادا دەستمان كردووە بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی ئەو كەیسانە و سەرەتاش لە خاڵە سنوورییەكانەوە دەستمان پێكردووە".

سەعید هەركی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: " چوار كەیسی گەندەڵی گەیشتوونەتە بەردەستی لیژنەی دەستپاكی، كە یەكێك لەوانە لە خاڵە سنوورییەكانە و ئەوەی دیكەش شاری زەیتوون و یەكێكی دیكەش بەهەدەردانی 20ملیار دینارە لە سلێمانی و ئەوەی تریش پێوەری ئاوە".

هەركی گوتیشی: "دەستمان بە لێكۆڵِینەوە و بەدواداچوون كردووە و سەرەتاش لە خاڵە سنوورییەكانەوە دەستمان پێكردووە، كە تاوەكو ئێستا سەردانی پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمەرانمان كردووە و بڕیارە سەردانی ئیبراهیم خەلیلیش بكەین و دواتر دەیكەینە راپۆرتێك و دەیدەینە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، یەكێك لە كارەكانی خولی ئەمجارەی پەرلەمان و كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەبێت و چاكسازی ئەنجام دەدرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار