٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی: ئەو لێدوانانە بە درۆ دەخاتەوە.. حكوومەت پارەشی لە سندووقەكەدا داناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- راوێژكارێكی وەزارەتی تەندروستی، هەموو ئەو لێدوانانە بە درۆ دەخاتەوە كە گوایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی سندووقی شێرپەنجەی خەرج كردبێت و دەشڵێ، حكوومەتی هەرێم پارەشی لە سندووقەكەدا داناوە.

مۆفەق عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەموو ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە پارەی سندووقی شێرپەنجە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەرج كراوە، لە ڕاستییەوە دوورن".

راوێژكارەكەی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیدەگەیەنێت: "حكوومەتی هەرێم بۆ خۆی بڕی 10 ملیار دیناری خستووەتە سەر سندووقەكە وەك پاڵپشتییەك".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، رۆژانە پارە لە سندووقەكە خەرج دەكرێت و زیادیش دەكرێت، لە ئێستاشدا سندووقەكە زیاتر لە 117 ملیار دیناری تێدایە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار