نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك خه‌ڵات ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019 له ڕێوڕسمێكدا به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و كه‌سوكاری قوتابیان، قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی خوێندنی كوردی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكه‌وه خه‌ڵاتكران.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه، به‌ناوی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتییه‌وه پیرۆزبایی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركووك كرد و سڵاو ڕێزی به‌ڕێزیانی پێڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له قۆناغه‌كانی داهاتوو دا به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوانه‌تر كار و ئه‌ركه زانستییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و خزمه‌تی گه‌ل و وڵاتی خۆیان بكه‌ن.
دواتر به‌ڕێزیان خه‌ڵاتی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خشیه قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی3 و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌بوون
-

-

-

-

-

-





