13ـمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به به‌شداریی 300 كۆمپانیا له 24 وڵاتەوە دەكرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی دابێدا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به به‌شداریی 300 كۆمپانیا له 24 وڵاتەوە بكرێته‌وه.
ئهسهكهندهر محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژی30ی ئه‌م مانگه، سەعات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به به‌شداریی300 كۆمپانیا له 24 وڵاتەوە ده‌كرێته‌وه، كه پێشانگایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ند بوار له‌خۆی ده‌گرێت، وەک كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆراك. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت سه‌رنجی پسپۆڕان و خاوهنكاران و بازرگانان و خاوه‌ن پرۆژەکان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: "بڕیاره ئه‌و پێشانگایه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و زۆرترین خه‌ڵك سەردانی ده‌كەن."
محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا و كوێت و قه‌ته‌ر و توركیا و ئێران و هیندستان و لوبنان و سریلانكا و ئۆكرانیا و كه‌نه‌دا و چین و پۆلۆنیا و سوید و میسر و سعوودیه و ئۆردن و كینیا و ئه‌مه‌ریكا و مالیزیا و ئیمارات و هۆڵه‌ندا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان."
گوتیشی: "ئه‌و پێشانگایه گشتییه و ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و هه‌موو بواره‌كان له‌خۆی ده‌گرێت و مه‌به‌ستیشمانه زۆرترین كۆمپانیا و وڵات بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاكێشین."
بڵند ئیبراهیم




