بەدەل بەندی بۆ KDP: ئەوانەی خۆیان نەچەماند سەرکەوتن و گەیشتنە لووتکە
_(4)__2019_09_25_h15m42s41__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت، ئەوانەی دەیانەویست خاکەکەمان داگیر بکەن و گەلەکەمان ژێردەست بێت، ئەوانە بە شکستێک شکەستن کە لە خەیاڵیاندا نەبوو.
بەندەل بەندی، ئەو فەرماندە پێشمەرگەیەی لە داستانی سحێلا و لە گەرمەی شەڕ و ئاگردا بە گوڕوتینێکی گەورەوە بە پێشمەرگەکانی دەگوت ''خۆ نەچەمێنن'' و ورەیەکی بەرزی وەبەر پێشمەرگە دەنا، دەڵێ: "ئێمە شەڕی مان و نەمانمان دەکرد و نەمانهێشت خاکەکەمان بکەوێتە ژێردەستی داگیرکەران."
سەرۆک بارزانی لە دووەم ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆییدا ڕایگەیاند: "لەم ڕۆژە تایبەتەدا بە بەرزی و بەڕێزەوە سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماند."
سهرۆك بارزانی، له تویتێكدا، ئهمڕۆ 25ی ئهیلوولی 2019، وێڕای ئهوهی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم به ڕۆژێكی تایبهت وهسف دهكات، ڕێز و سڵاویش بۆ ئهوانه دهنێرێت، كه ههرگیز نهچهمانهوه.
بەندی لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئێمە بە هزر و بیری سەرۆک بارزانی ڕووبەڕووی دوژمنان بووینەوە، نەمانهێشت گەلەکەمان خۆی بچەمێنیت بۆ دوژمن و، داستانێکی گەورەمان تۆمار کرد."
"ئێمە بڕیارمان دابوو ئەوکاتە دوژمن بگاتە سەر خاکەکەمان کە هیچ پێشمەرگەیەک ساخ نەمابێت، چونکە شەڕی عەین عویز و مەحموودیە و داستانی سحێلا، شەڕی مان و نەمان بوون، دوژمنانمان لە هەموو ڕوویەکەوە پەلاماریان داین، بەڵام هەرگیز خۆمان نەچەماند و ناچەمێنین." بەندی وا دەڵێ.
ئەو گوتیشی: ''هەرگیز سازش بۆ کەسیك ناکەین کە بیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات، ئێمە پەلاماری کەسیش نادەین، ئەوانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن، ئەوان هەرگیز ئەوە نابینن و، بینیشمان ئەوانەی خۆیان نەچەماند، سەرکەوتن و گەیشتنە لووتکە."
کــاروان بــاعەدری




