مەسروور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە مارشال بیلینگسلى یاریده ده رى وه زیرى گه نجینه ى ئه مه ریكا تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر .
لە دیدارێکدا کە ستیڤن ڤەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو. یاریدەردەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان لە گەشەکردنێکی بەردەوامدایە و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش ئامادەیە پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتیش لە بواری رێکخستنەوە و پەرەپێدانی سیستەمی بانکی . هەروەها جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردن و چاکسازیکردن لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری ئابووری کە ئامانجی ئەوەیە ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکرێت و تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات نەبەسترێت.
لە بارەی پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدرالیش روونیکردەوە کە گفتوکۆکان لە سەر چەند ئاستێک بەردەوامن و بە باشی بەڕێوەدەچن ، بەو ئومێدەی بگەینە رێککەوتنێک کە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبن . دووپاتیشی کردەوە کە دەبێ وەک هەرێمێکی فیدراڵی دانپێدانراو لە دەستوور مامەڵە لە گەل هەرێمی کوردستان بکرێت.




