مەسعوود بارزانی تەمەنێك لە سەروەری

هەولێر-KDP.info- بەرگی یەكەمی كتێبی مەسعوود بارزانی تەمەنێك لە سەروەری بڵاو كرایەوە، نووسەری كتێبەكەش دەڵێ، هەموو نەتەوەیەكی سەركەوتوو، گوێ بۆ پەند و وتەی بیرمەند و سیاسییەكانی خۆیان دەگرن و ئەوەشی هەر لەو پێناوەدا كردووە، كە لەمەودا كۆمەڵگەی كوردی سوود لە بیرمەندانی خۆی وەربگرێت.
بەرگی یەكەمی كتێبی مەسعوود بارزانی تەمەنێك لە سەروەری، بڵاو كرایەوە و بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵیشدا بەرگی دووەمیشی چاپ بكرێ.، سیروان عوسمان، نووسەری كتێبەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، هەموو نەتەوەیەكی سەركەوتوو، گوێیان لە پەند و حیكمەت و وتەی زانا و پیاوی سیاسی و بیرمەندی خۆیان راگرتووە و، بۆ بەڕێوەبردنی ژیان بە مانا فراوانەكەی سوودیان لێ وەرگرتوون و پەیڕەوی وتەكانیان كردووە، ئەوەش دەڵێ، كە كۆمەڵگەی كوردی ئەوەندە گوێی لە وتە و بیری زانایانی بێگانە رادەگرێت، هێندە سوودی لە بیرمەندی سیاسی و پیاوی زانای نێو كۆمەڵگەی خۆی وەرنەگرتووە، هەربۆیەشە چاپكردنی ئەم كتێبە وەك وتەی بیرمەندی سیاسیی كورد، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەو پێناوەدایە، كە لەمەودوا كۆمەڵگەی كوردی سوود لە بیرمەندانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات وەربگرێت، وەك نەتەوەیەكی سەركەوتوو، وەك پایەیەكی كاریگەر بگەڕێتەوە سەری و بەكاری بهێنێت.

سیروان عوسمان حەسەن، لەدایكبووی هەولێرە و دەرچووی كۆلێژی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەڵاحەددینە، هاوكات دەرچووی بەشی راگەیاندنە لە پەیمانگای تەكنیكیی هەولێر، ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئەندامی رۆژنامەنووسانی جیهانییە، ئەندامی كارای سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانیشە.
چەند كتێبێكی بە چاپ گەیاندوون، وەك: كاریگەریی میدیایی، ساڵی 2005
مێژوویەكی پرشنگدار و كاروانێكی نەپساوه، ساڵی 2014
هەڵوێست و دەسكەوتەكان ساڵی 2017 بەرگی دووەم و بەرگی سێیەم و بەرگی چوارەم - چاپخانەی رۆشنبیری
ئومێدی نووسەران 2018
مەسعوود بارزانی تەمەنێك لە سەروەری ساڵی 2019 بەرگی یەكەم و بەرگی دووەم

بیبیلۆگرافیای 100 كتێب 2019.





