٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان: ریفراندۆم مافێکی سرووشتی گەلی کوردستان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داواکەی گەلی کوردستان داوایەکی سرووشتییە و مافی هەموو گەلانە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، رێواز فایەق رایگەیاند: "مافی چارەی خۆنوسین مافی ئەزەلی هەر نەتەوەیەکە و لە پەیماننامە نێودوەڵەتییەکان وەک مافێکی سەرەتایی گەلان ناسێنراوە، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەندێک لە دۆستەکانی هەرێمی کوردستان پشتیان لێکردین".

راشیگەیاند: "هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان چەندین دەیەیە بۆ ئەو مەبەستە تێدەکۆشن و چەندین گەنجی ئەم میللەتە گیانیان لەو پێناوە بەخشیوە".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ رەخنەگرتن لە کاردانەوەی عێراق و کۆمەڵگای نێوەدەڵەتی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، گووتی: "هەرچەندە لێکەوتەی راپرسی لە هەموو لایەکەوە کاریگەری زۆر بوو، تاکو ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامە، بەڵام دواجار بژاردەی گەلان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بەو ئامرازەی خۆیان هەڵیدەبژێرن، مافێکی سرووشتییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە".

هەواڵی پەیوەندیدار