٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ جەعفەر: حەشد لە به‌ر یادكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم خانەقینیان كردووەتە سەربازگە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین گوتی، لە ترسی ئەوەی خەڵكی خانەقین چالاكی بۆ یادی ریفراندۆم ئەنجام بدەن، حەشدی شەعبی بە هێزێكی زۆر و چەكی قورسەوە هاتووە بۆ خانەقین و كردوویانەتە سەربازگە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دوێنێوە حەشدی شەعی چەكێكی زۆر قورسی هێناوە بۆ ناوچەكە و هێزێكی زۆریشی هێناوە و هەموو رێگاكانی داگیر كردووە و خانەقین بووەتە سەربازگە و كۆمەلێك هەمەریشیان هێناوە بۆ ناوبارەگای ئێمە لە خانەقین".

شێخ مستەفا گوتیشی، هەر ئەمشەویش هێرش كراوەتە سەر گوندی باوە مەحموود و پیاوێك بەناوی مەحموود ساڵح كوژراوە و دووی دیكەش بریندار بوونە، بۆیە دۆخی خانەقین زۆر خراپە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، حەشد دەزانن خەڵكی خانەقین نەتەوەیین، بۆیە ئەو هێزەیان هێناوە و ترسیان هەیە كە خەڵكی خانەقین لە رۆژی ریفراندۆمدا چالاكی ئەنجام بدەن، چونكە ئەوان ترسی زۆریان لە خەڵكی خانەقین هەیە.

 

بڵند ئیبراهیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار